AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٣ ٠٦:٢٣

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان:

گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران گیانی نەخۆش و پەککەوتووانی خستۆتە مەترسیەوە

گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران گیانی نەخۆش و پەککەوتووانی خستۆتە مەترسیەوە

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی: گەمارۆدانی وڵاتان واتا برسی کردنی خەڵکی سڤیل.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی باڵوێز و نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە وتەدانێکیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی: گەمارۆی تاک لایەنە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەندێ وڵات بۆ برسی کردنی هاووڵاتانی سڤیل بەکاری دێنن.

جەختیشی کرد: ئێران چەندین دەیە لە ژێر دژوارترین گەمارۆی ئابووری و دارایی ئەمریکادا بووە.

وتیشی: ئەم هەنگاوە نایاساییانە بەشێوەی ڕاستەوخۆ ژیانی منداڵان، پەککەوتوان و نەخۆشەکانی خستۆتە مەترسیەوە و تەنانەت هەندێ لە نەخۆشەکان بە تایبەتی نەخۆشە تایبەتەکان کە ڕێگە بە هاوردەی دەوا و دەرمانیان نادرێت تووشی سەخڵەتییەکی زۆرن.

News ID 42252

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha